ئۆتۆمبێل
1, حوزهیران 2021
کۆمپانیای AMD پشت راستی کردەوە توانای کار پێ کردنی یارییەکان لە نێو ئۆتۆمبێلی کارەبایی Tesla Model S و Tesla Model X لە لایەن کۆمپانیاکەوە دابین کراوە

بیرتانە کاتێک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا Elon Musk وتی ”دەتوانیت کار بە یارییەکانی وەک Cyberpunk 2077 و Witcher 3 بکەیت لە نێوان ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی Tesla Model S و Tesla Model X لە ڕێگەی گرافیکێکی 10 تێرافلۆپسییەوە؟“
ئێستا کۆمپانیای AMD پشت راستی کردەوە کە ئەو کۆمپانیای ئەم گرافیکەی دابین کردووە AMD بووە بە پرۆسێسەری AMD Ryzen و لە خۆ گرتنی گرافیک کاردی AMD RDNA 2
بەڕێوبەری جێبەجێکار Lisa Su دەڵێت ”ئێمە APU ـی AMD ـمان لە نێو هەردوو ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە هەیە و کە گرافیک کاردەکانیان بنەچەکراوە لەسەر شێوازی RDNA 2 و گونجاوە بۆ کار پێ کردنی یارییەکانی پلەی AAA(پلەیەکە بۆ یارییە گەورەکان و بەناوبانگەکان و باشترین ستۆدیۆ و کۆمپانیایەک)، لە رێگەی توانایەکی 10 تێرافلۆپسییەوە“
هەروەها پێشووتر ڕاگەیاندرا بوو کە لە ڕۆژی 10 ئەم مانگەدا ئۆتۆمبێلی Tesla Model S Plaid دەگاتە دەستی کڕیاران کە ئەم سیستەمە لە خۆ دەگرێت بۆ کار پێ کردنی یارییەکانی پلە و ئاستی AAA
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.