مۆبایل و تابلێت 20, ئازار 2020

کۆمپانیای HMD Global مۆبایلەکانی Nokia 5.3 و Nokia 1.3 ـی ڕاگەیاندن

لە پاڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Nokia 8.3 5G ـدا، کۆمپانیای HMD Global ـی خاوەن براندنی Nokia، مۆبایلەکانی Nokia 5.3 و Nokia 1.3 ـیشی ڕاگەیاندن.

Nokia 5.3

مۆبایلی Nokia 5.3 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +HD. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 13 و 5 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 و لەسەر نۆچە دڵۆپەیی ڕوونماکەی جێگیر کراوە.

پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیرکراوە و خاوەن ڕامی 3 و 4 و 6 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی ناوەکی 64 گێگابایتە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرچەی microSD ـییەوە فراوانییەکەی زیاد بکرێت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 10 واتی دەکات، کۆمپانیای HMD دەڵێت پاترییەکەی بەرگەی 2 ڕۆژ لە بەکارهێنان دەگرێت و بەڵێنی ڕەوانەکردنی وەشانی نوێی Android ـی بۆ بەلایەنی کەمەوە بۆ 3 ساڵی دیکە دەدات.

وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیر کراوە و لە پشتەوە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە.

مۆبایلی Nokia 5.3 بە ڕەنگەکانی ڕەش و پیرۆزەیی و ئاڵتونی تۆخەوە بە نرخی دەستپێکی 205$ ـەوە لە مانگی داهاتووە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

Nokia 1.3

مۆبایلی Nokia 1.3 لە جۆری ئاست نزمە، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.71 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +HD. لە پشتەوە خاوەن تەنها کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ کە لەسەر نۆچی سەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.

پڕۆسێسەری Snapdragon 215 ـی لەسەر جێگیرکراوە و خاوەن ڕامی 1 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی ناوەکی 16 گێگابایتە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرچەی microSD ـییەوە فراوانییەکەی بۆ 400 گێگابایت زیاد بکرێت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 8 واتی دەکات. لە ناو پاکەتدا خاوەن وەشانی Android 10 Go Edition دەبێت.

مۆبایلی Nokia 1.3 بە ڕەنگەکانی ڕەش و پیرۆزەیی و ئاڵتونی تۆخەوە بە نرخی 103$ لە مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ