ڕیەلمی 9, ئایار 2024

مۆبایلی Realme GT Neo6 بە چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 نمایش کرا 

ڕیەڵمی دواین مۆبایلی لە زنجیرەی GT نمایش کرد، Realme GT Neo6، کە چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و نرخیشی لە خوار 300 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLEDـە بە پانێڵی T8 LTPO و ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 6,000 نیت بۆ ناوەڕۆکی HDR و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپبکسڵە و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپبکسڵە بە هەستەوەری IMX882 و پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 8 مێگاپبکسڵ.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات و بڕوانامەی IP65 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.

نرخی دەستپێکی مۆبایلکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 290 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەڵمی
بۆچونی تۆ