ئەپڵ
14, ئەیلوول 2021
نەوەی حەوتەمی زنجیرە کاتژمێرەکانی ئەپڵ ڕوونمای گەورەتر لە خۆ دەگرن و بەرگریان دژی شکان هەیە

نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ لێرەیە!، بە فەرمی نەوەی حەوتەمی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ ڕاگەیاندرا
گەورەترین گۆڕانکاری، لە ڕوونماکەیدا کراوە و گەورە کراوە، تەنکی لێوارەکانی تەنها 1.7mm ـە و 40% تەنکرە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و بەو هۆیەوە 20% ڕوونمایەکی قەبارە گەورەتر لە خۆ دەگرێت
کاتژمێرەکە زیاتر بەرگەگرە بەرامبەر شکان و بڕوانامەی IPX6 هەیە، هەروەها بڕوانامەی WR50 هەیە بۆ دژە ئاو
سیستەمی وەگەرخەڕی WatchOS بە دیزاینێکی نوێ نوێ کراوەتەوە و دوگمەی گەورەتر لە خۆ دەگرێت و تەختەکلیلی بە تەواوی لە جۆری QWERTY لەسەر جێگیر کراوە بۆ وەڵامدانەوەی نامەکان و دەتوانیت بە ڕێژەیەکی باشتر نامەکان ببینیت بەهۆی گەورەی ڕوونماکەوە
پاترییەک لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 18 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت کە 33% خێراتر بارگاوی دەکاتەوە و بە 5 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت
نرخی دەست پێکی کاتژمێرە نوێیەکە بریتییە لە 399 دۆلار و لە پایزی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ کڕین
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.