ئامێرە هەمەجۆرەکان 29, تشرینی دووەم 2023

بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro نمایش کرا

ئەمڕۆ شاومی لە چین بۆنەی بەست و بڕاندی ڕێدمی چەند بەرهەمێکی نمایش کرد، بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro یەکێک لە بەرهەمە نمایش کراوەکان.

بیستۆکەکە دیزاینی بەهەمان شێوەی جۆری ئاساییە و بڕوانامەی IP54 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو دەکات تاکو 52dB. هەروەها پشتگیری لە فایلی جۆری LDHC 5.0 و Spatial Audio دەکات. هەروەها کەمکردنەوەی دەنگی با لە کاتی پەیوەندییەکان.

بەرگەی 10 لە کارکردن دەگرێت بەبێ چالاککردنی لابەری ژاو ژاوو 6.5 کاتژمێر بە چالاککردنی تایبەتمەندییەکە، هەروەها 38 کاتژمێر بە بەرگەکەیەوە. نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 57 دۆلار.

بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکەی بۆنەکە: 

لاپتۆپی Redmi Book (2024) نمایش کرا

بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro نمایش کرا

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Redmi ڕێدمی
بۆچونی تۆ