ئەپڵ 16, ئازار 2020

ئەپڵ قبوڵکردنی ئەپە پەیوەندیدارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆگای App Store سنووردار دەکات

ڕاپۆرتێکی پێگەی TechCrunch دەڵێت بە مەبەستی متمانە بوون بە زانیارییە تەندرووستی و سەلامەتییەکان لە کۆگای App Store، ئەپڵ قورسترین مەرجی هەیە بۆ قبوڵکردنی ئەو ئەپانەی کە پەیوەندیدارن بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هەروەها کۆمپانیاکە لە پەڕەی گەشەپێدانی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە هەمان شتی پشتڕاست کردەوە و مەرجەکانی خۆی بۆ قبوڵکردنی ئەپە پەیوەندیدارەکانی ڤایرۆسی COVID-19 لە کۆگای App Store ئاشکرا کرد.

ئەپە پەیوەندیدارەکانی ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا هەڵدەسەنگێنین بۆ دڵنیا بوونەوە لە سەرچاوەی زانیارییەکان و دەبێت لە لایەن ئەو گەشەپێدەرانەوە درووست کرابێتن کە لە ڕێکخراوێکی باوەڕپێکراو یاخود لە لایەن حکومەتەوەن. ئەپەکانی گەشەپێدەرە تاکەکەسەکان قبوڵ ناکرێن.

-بڵاوکراوەکەی ئەپڵ

هەروەها ئەپڵ ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لە پاڵ ئەپەکان، یارییە پەیوەندیدارەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆگاکەیدا سنووردار دەکات. بڵاوکراوەکەی ئەپڵ ئەوەش ئاشکرا دەکات کە پێویستە گەشەپێدەران لە کاتی ناردنی ئەپ و یاری لەو جۆرە بۆ کۆگاکە، پێویستە بژاردەی کاتی هەستیار “time-sensitive event” دیاری بکەن بۆ خێرا ئەنجامدانی پڕۆسەکە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ