ئای ئۆ ئێس
4, ئەیلوول 2025
ئەپی Adobe Premiere بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ سەرەتا بۆ iOS و دواتر بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت: نوێکراوەتەوە

ئەدۆبی بە فەرمی ئەپی Premiereی بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ بەردەست کرد (لە کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی). وە دەڵێت بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش لە ژێر پەرەپێدان دایە.
ئەدۆبی دەڵێت لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو ڤیدیۆ دەستکاری بکەیت و پشتگیری لە multi-track timeline و ژمارەیەکی بێسنوور لە ڤیدیۆ و دەنگ و نووسین دەکات.
بە شێوەیەکی خۆکارانە کاپشن بۆ ڤیدیۆکان دادەنێت و پشتگیری لە ڕوونی 4K HDR دەکات و بە یەک کرتە دەتوانیت ڤیدیۆکانت ڕاستەوخۆ لە تیک تۆک، یوتیوب، ئینستەگرام بە قەبارەی گونجاو بڵاو بکەیتەوە.
ئەم ئەپە خۆڕایی دەبێت بۆ دابەزاندن و کارپێکردنی، بەڵام ئەدۆبی دەڵێت هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد و بیرگەی زیاتر بە شێوەی هەوری (Cloud) بە پارە دەبێت.
نوێکراوەتەوە: ئێستا بەردەستە بۆ ئای ئۆ ئێس.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.