ئۆتۆمبێل 9, نیسان 2022

لە داهێنان نامەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کۆمپانیای شاومی کامێرای گۆشە فراوان بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی پەرەپێدەدات

 

وەک دەزانین کۆمپانیای شاومی بە فەرمی دێتە نێو بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، جا بەم نزیکانە دەبێت یاخوود لە داهاتوویەکی دوور دیار نییە، ئێستاش لە داهێنان نامەیەکی نوێدا کە هی ساڵی ڕابردوو و ئێستاکە پەسەند کراوە لە لایەن کۆمپانیاکەوە، ئاماژە بەوە دەدات کۆمپانیاکە کامێرای گۆشە فراوانی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی پەرە پێداوە، کامێراکە لە سەرووی ئۆتۆمبێلەکە جێگیر کراوە و سێ هەستەوەر لە خۆ دەگرێت

هیچ بەروارێکی دیاری کراو نییە بۆ نمایش کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە لایەن کۆمپانیای شاومییەوە، بەڵام ئەوە گوتراوە کە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە لە هەردوو چەشنی SUV و Sedan دەبن، وە پێشووتر بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەیان گونجاو دەبێت و بۆ ڕکابەری کۆمپانیاکانی دیکە دەبێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ