ئەپ و نەرمەکاڵا 30, تشرینی دووەم 2023

ئێستا وەتسئەپ ڕێگەت پێ دەدات چاتەکانت بە کۆدێکی نهێنی بشاریتەوە

وەتسئەپ ڕێگەیەکی نوێ بەردەست خست بۆ شاردنەوە و قوفڵ کردنی چاتەکانت. ئێستا لەبری ئەوەی چاتەکانت بە فۆڵدەر بشاریتەوە دەتوانیت هەر چاتێک بە کۆدێکی نهێنی بشاریتەوە.
هەر وەک لە وێنەکەی خوارەوە دەرکەتووە، ئێستا دەتوانیت بۆ هەر چاتێک وشەیەکی نهێنی دابنێیت کە لە پیت و ژمارە پێکهاتووە و تەنانەت ئیمۆجیش دەتوانیت بەکاربهێنیت. دواتر وشە نهێنیەکە لە بەشی گەڕانی ئەپەکە بنووسە و چاتەکە دەردەکەوێت.
هەروەها پیشاندانی چاتە قوفڵ کراوەکان لەگەڵ چاتەکانی دیکە. وەتسئەپ دەڵێت بۆ قوفڵ کردنی چاتەکان تەنها پێویستە بە شێوەیەکی بەردەوام پەنجە لە چاتەکان بدەیت بە بێ ئەوەی پێویست بکات بچنە بەشی ڕێکخستنەکان. تایبەتمەندییەکە لە چەند مانگی داهاتوو بۆ هەموو بەکارهێنەرانی جیهان بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان whatsapp وەتسئەپ
بۆچونی تۆ