مۆبایل و تابلێت 30, ئایار 2022

براندی ئۆنەر نوێترین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی نمایش کرد

 

براندی ئۆنەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەدا نوێترین زنجیرە مۆبایلی خۆی بە ناوی Honor 70 نمایش کرد، زنجیرە مۆبایلەکە لە سێ بەرهەم پێک دێت، دوو دانەیان ئاست بەرزە و لێرەدا تایبەتمەندی و نرخەکانیان دەخەینە ڕوو

 

+Honor 70 Pro

 

جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی 4 نانۆمەتری Dimensity 9000 لەسەر جێگیر کراوە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 1,920 هێرتز لە خۆ دەگرێت

 

هەردوو مۆبایلە ئاست بەرزەکە هەستەوەری کامێرای نوێی Sony IMX 800 بە ڕوونی 54 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکیان دەبێت، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرن و هەردوو مۆبایلەکە کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ لە خۆ دەگرن، لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ

هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات دەکەن، کە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 30 خوولەکدا بارگاوی دەکاتەوە

 

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 645 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 690 دۆلار

 

Honor 70 Pro

 

جۆری پرۆ هەمان کامێرا، ڕوونما، پاتری و تایبەتمەندییەکانی دیکە لە خۆ دەگرێت، تەنها لە جۆری چیپسێت و نرخدا جیاوازی هەیە لەگەڵ جۆری پرۆ پڵەس

 

جۆری پرۆ چیپسێتی Mediatek Dimensity 8000 لە خۆ دەگرێت و بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایتیشی لێ بەردەست دەبێت

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 555 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 600 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت نرخی بریتییە لە 660 دۆلار

 

بێگومان لە ئێستادا براندی ئۆنەر سەربەخۆیە لە کۆمپانیای هواوەی و ئەگەر جۆری جیهانی ئەم زنجیرە مۆبایلە ڕابگەیەنرێت پشتگیری خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ دەکات

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ