مۆبایل و تابلێت
14, ئازار 2020
مۆبایلی OnePlus 8 Pro لە دەستی ڕۆڵگێڕ Robert Downey Jr ـدا بەدی کرا

هیچ شاراوە نییە کە کۆمپانیای وەنپڵەس لە ئامادەکاریدا بۆ ڕاگەیاندنی زنجیرەی 8 لە مۆبایلەکانی. لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک ڕێندەر و دزەپێکراوی مۆبایلەکە بڵاوکرانەوە، بەڵام دزەپێکراوێکی ئەمجارە لەسەر مۆبایلەکە، بە تەواوی لەوانی دیکە جیاوازە.
وێنەیەکی ڕۆڵگێڕی بەناوبانگی هۆڵیود Robert Downey Jr چرکێندراوە کە تێیدا بەدی دەکرێت مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـی بە دەستەوەیە. پێگەی GSMArena دەڵێن دڵنیان لەوەی کە مۆبایلەکەی دەستی Robert، مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـە، لەسەر بنەماکانی دزەپێکراوێکی پێشتری مۆبایلەکە.
ئەمە یەکێک لە دزەپێکراوەکانی ماوەی ڕابردووی مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـە، کە هەمان دیزاینی مۆبایلەکەی دەستی Robert Downey Jr ـە:

هەروەها ئەمانەش ژمارەیەک ڕێندەری دزەپێکراوی مۆبایلەکەن:
پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro لە ساتەوەختێکی ئەم مانگەدا یاخود مانگی داهاتوودا نمایش بکرێن. دزەپێکراوەکانی پێشتر ئاشکرایان کرد کە مۆبایلەکان خاوەن دواین جۆری پڕۆسێسەری Snapdragon 865 دەبن و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.