جۆراوجۆر 18, حوزه‌یران 2022

نیکۆن دوو زنجیرەی دیکەی کامێراکانی ڕاگرت

لە میانەی وتارێکمدا لە کەی ئای تی ئێنەوە دەربارەی بەرەو لەناوچوونی کامێرای جۆری DSLR لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١، ئاماژەم بەوە کردبوو کە ” لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای بواری دروستکردنی کامێراکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی کامێراکانی جۆری DSLRـیان ڕاگرتووە و دەستیان کردوە بە بەرهەمهێنانی کامێرای جۆری Mirrorless، کە دەشێت لە ئێستادا بە شێوەیەکی یەکجاری ئەگەری نەمان و دووبارە بەرهەمهێنانی DSLR ـەکان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە”.

هەر لە جەخت کردنەوە لەم بابەتە و لە نوێترین پێشهاتدا، نیکۆنی ژاپۆنی هەردوو زنجیرەی کامێراکانی D5600 و D3500 کە دوو زنجیرەی کامێراکانی بوون بۆ ئاستی سەرەتایی ڕاگرت و چیدیکە ئەم کامێرایانە بەرهەم ناهێنێت و بەمەش دوو کامێرای ئاماژەپێکراو دەبنە کۆتا مۆدێلی کامێراکان لە زنجیرەی خۆیاندا.

بۆچونی تۆ