بابەتی گرینگ 16, ئه‌یلول 2021

بەرەو لەناوچوونی کامێرای جۆری DSLR

لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای بواری دروستکردنی کامێراکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی کامێراکانی جۆری DSLRـیان ڕاگرتووە و دەستیان کردوە بە بەرهەمهێنانی کامێرای جۆری Mirrorless، کە دەشێت لە ئێستادا بە شێوەیەکی یەکجاری ئەگەری نەمان و دووبارە بەرهەمهێنانی DSLR ـەکان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

نیکۆن و کانونی ژاپۆنی بە شێوەیەکی یەکجاری کامێرا ئاست بەرزەکانیان لە جۆری DSLR ڕاگرتوە و چەندین ساڵە هیچ نەوەیەکی نوێیان لێ درووست نەکردوون، بەڵام بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی کامێرا ئاست نزم و ئاست ناوەندەکان لە جۆری DSLR، وە بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو کامێرایانەش ووردە ووردە دەگۆڕێت بۆ نەوەی نوێی Mirrorless و لە ژێر ناوی جودادا.

هەرچی کۆمپانیای سۆنیە بە تەواوی کامێراکانی لە مۆدێلی DSLR ڕاگرتووە و تەنها گرنگی بە کامێرای میرەرلس دەدات.

 

ڕاست و دروستی بابەتەکە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە کانون ڕاستە کامێراکانی 5D گۆڕیوە بە R ـەکان، بەڵام شارەزایان بەشێوەیەک لێکدانەوەیان بۆ کرد کە “ڕاستە کانون بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی کامێرای میرەرلس بە چەندەها مۆدێلی جیاواز، بەڵام بەرهەم نەهێنان و جێگانەگرتنەوەی کامێرا هەرە ئاست بەرزەکانی وەک 1DX ئەو ڕاستیە دەخاتە ژێر گومانەوە کە کانون بیەوێت بەم زووانە دەستبەرداری DSLR ببێت.”

بەڵام دوای ئاشکرا کردنی نوێترن کامێرای CANON EOS R3 ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە هێندەی نەماوە کامێرا DSLR ـەکان بەرەو لەناوچوون بچن و ئەو بیانووەی شارەزایان درووستیان کردبوو بە هەڵە بگەڕێت.

تێبینی: کامێراکانی جۆری DSLR خاوەندارێتی ئاوێنە دەکەن، بۆ بینین و گواستنەوەی وێنە پێش چرکاندن لە هاوێنەوە بەرەو ڤیوفایندەری ئۆپتێکاڵی (شووشەیی) کامێراکە. ئەمە لەکاتێکدا، هەرچی کامێرای جۆری Mirrorlessـە، خاوەندارێتی ئاوێنە ناکەن و بۆ گواستنەوە و بینینی وێنە پێش تۆمارکردن سوود لە ڤیوفایندەری ئێلیکترۆنی دەبینن. بەمەش کامێراکان قەبارەیان بچووکتر و توانستیان زیاتر دەبێت.

بۆچونی تۆ