ئامێرە هەمەجۆرەکان
31, ئاب 2022
هێدفۆنە نوێیەکەی براندی JBL داهێنانی نوێ لە خۆ دەگرێت

براندی JBL نوێترین هێدفۆنی بە ناوی Tour Pro 2 بڵاو کردەوە، کە تایبەتمەندی ANC لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ڕوونمایەکی 1.45 ئینجی لە جۆری LED، هێدفۆنەکە یەکەمین هێدفۆنە کە کەیسێکی زیرەکی بارگاوی کردنەوە بۆ هێدفۆنی بێتەل لە خۆ بگرێت
لە ڕێگای ڕوونماکەوە دەتوانیت ڕێژەی پاتری کەیس و هێدفۆنەکان بزانیت و هەموو ئاگانامەکان ببینیت بۆ نموونە تەلەفۆنی هاتوو و نامەکان و ئاگانامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بێ ئەوەی مۆبایلەکەت بکەیتەوە

هێدفۆنەکە پشتگیری لە وەشانی 5.3 ـی Bluetooth دەکات و بۆ ماوەی 32 کاتژمێر کار دەکات بە بێ کارپێکردنی تایبەتمەندی ANC و بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی ANC هێدفۆنەکە توانای 6 کاتژمێری کارپێکردنی هەیە
نرخی هێدفۆنەکە بریتییە لە 250 دۆلار و لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنی بەرهەمەکە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.