هەواڵ 24, تشرینی یەکەم 2022

بەمزووانە هواوەی مۆبایلی چەماوە نمایش دەکات

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی بە فەرمی ڕایگەیاند لە ڕۆژی 2ی مانگی داهاتوو مۆبایلی چەماوەی Huawei Pocket S نمایش دەکات. پێش نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە دیزاینی مۆبایلەکە دزەی پێ کراوە و بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت دیزاینی مۆبایلەکە بەم شێوەیە دەبێت 👇

بە پێی وێنەکە بێت، دیزاینی مۆبایلەکە لە دیزاینی مۆبایلی Huawei P50 Pocket دەچێت بەڵام ئەم ژیکەڵەترە و بە 5 ڕەنگی شین و پەمەیی و سەوز و زەرد و گوڵ بەردەست دەبێت. هەروەها لە هەواڵەکەدا ئاماژەی پێ کراوە مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 778G 4G لەسەر جێگیر دەکرێت لەگەڵ ڕوونمای 120 هێرتز.

 

نرخی دزەپێکراوی مۆبایلەکە بریتییە لە 690 دۆلار بۆ بیرگەی 256 و ڕامی 6 گێگابایت و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 965 دۆلار

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ