کۆمپیوتەر 6, تشرینی یەکەم 2023

ئێچ پی لە کۆمپیوتەرە نوێیەکەیدا داهێنانێکی نوێی ئەنجام داوە

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای HP کۆنگرەی بەست و چەندین بەرهەمی نوێی نمایش کرد. گرنگترین بەرهەمی بریتییە لە کۆمپیوتەرێکی هەموو لە ناو یەک(All-in-one Pc) کە دەتوانرێت بجوڵێندرێت و کۆمپانیاکە بە “تاکە کۆمپیوتەری هەموو لە یەکدا کە دەتوانرێت بجوڵێندرێت لە جیهاندا.” ناوی دەبات.

کۆمپیوتەرەکە ناوی HP Envy Move ـە و ڕوونماکەی 23.8 ئینجە و ڕوونی QHD ـیە و وێبکامێکی 5 مێگاپێکسڵی لە بەشی سەرەوەی بوونی هەیە. ئێچ پی تەختەکلیلێکی تێهەڵکێش کراو لەگەڵ Trackpad لە بەشی پشتەوەی لاپتۆپەکە و لە نێو باخەڵێکدا بەردەست دەکات. بە پرۆسێسەری نەوەی سیازدەیەمی Intel Core i3 و Intel Core i5 بەهێز کراوە و گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xeی هەیە.

بە بژاردەی ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبێت و پاترییەکەی بەرگەی 4 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە کەلەی 90 واتی بارگاوی دەکرێتەوە. هەروەها کێشی 4.1 کیلۆگرامە و دەرچەی USB-C و USB-A و HDMI لە خۆ دەگرێت.

نرخی کۆمپیوتەرەکە لە 899.99 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە XDA developers
تاگەکان ئێچ پی hp
بۆچونی تۆ