ئامێرە هەمەجۆرەکان
20, شوبات 2024
وەن پڵەس تیزەری کاتژمێرە نوێیەکەی بڵاو کردەوە – نوێکراوەتەوە
وەن پڵەس یەکەم نەوەی کاتژمێری زیرەکی لە ساڵی 2021 نمایش کرد، ڕۆژی ڕابردوو یەکەم تیزەری نەوەی نوێی کاتژمێرەکەی بڵاو کردەوە، OnePlus Watch 2. ئەمەش هەمان ئەو هەواڵانەی ئەم دواییە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆمپانیاکە ئامادە کاری بۆ دەکرد. چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێرەکە بە سیستەمی Google WearOS 4 تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکان کار بکات کە گووگڵ پەرەی پێدەدات، هەروەها دیزاینەکەی هەروەکو دیزاینی کامێرای مۆبایلی OnePlus 12.
بە پێی دەنگۆکان بێت، خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە 1.43 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED و چیپسێتی Snapdragon W5 Gen 1 لەسەر جێگیر دەکرێت. وەن پڵەس ڕایگەیاند کە پاترییەکەی بەرگەی بەکارهێنانی 100 کاتژمێر دەگرێت لە دۆخی Smart Mode و لە ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.
نوێکراوەتەوە لە (٢٠ – ٢ – ٢٠٢٤)، کاتی نمایش کردن و توانای بەرگەگرتنی پاترییەکەی زیاد کراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.