Open AI 21, شوبات 2025

ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ChatGPT گەیشتە 400 ملیۆن بەکارهێنەری هەفتانە

ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ChatGPT گەیشتە 400 ملیۆن بەکارهێنەری هەفتانە. بەڕێوبەری سەرەکی کارگێڕی کۆمپانیای OpenAI لە پۆستێکی تویتەر/ئێکس ڕایگەیاند “کە هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەن کە هەفتانە خزمەتی %5 دانیشتوانی جیهان دەکەن” ئەم ژمارەیە دوو هێندەی مانگی چواری ساڵی ڕابردووە و چوار هێندەی مانگی 11ی ساڵی 2023

دواین گۆڕانکاری گەورە لە بواری ژیری دەستکرد لە سەرەتایی ئەمساڵ بوو کە ژیری دەستکردی DeepSeek چینی هەرایەکی زۆری نایەوە، هەروەها OpenAI هەروا دەستەوەستان نەوەستا و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بۆ ژیری دەستکردەکە زیاد کرد. هەروەها لەم دواییەش ڕایانگەیاند، کە مۆدێلی o3 بڵاو ناکەنەوە مەبەستی سادە کردنەوە و ئاڵۆز نەکردنی بەرهەمەکانیان.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ