ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
26, نیسان 2023
ژاپۆن لە یەکەم هەوڵیدا شکستی هێنا لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ

پاش ئەوەی کۆمپانیای ispace ژاپۆنی کەشتی Hakuto-Rی لە ویلایەتی فلۆریداوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد بۆ نیشتنەوەی لەسەر مانگ لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، ئەمڕۆ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە تاکێشی هاکامادا ڕایگەیاند پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکە لەدەست داوە. بەوەش وا دادەنێن کە ئەرکەکەیان تەواو نەکردووە.
ئێستاش کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ئەندازیاران و کارمەندانی کۆمپانیاکە سەرقاڵی ئەوەن بزانن چی ڕوویداوە. بەڵام بەداخەوە دەنگۆ هەیە کە لەسەر ڕووی مانگ کەوتۆتە خوارەوە.
هێشتا هیچ کۆمپانیایەکی تایبەت سەرکەوتوو نەبووە لە نیشتنەوە لەسەر مانگ، تەنها ئەمریکا و چین و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو توانیویانە لەسەر مانگ بنیشنەوە. هەوڵەکانی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن هیندستان و کۆمپانیا تایبەتەکانی ئیسرائیل هەمووی بە شکست کۆتایی پێهاتووە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.