ئەپڵ
15, تشرینی یەکەم 2025
ئەپڵ ئایپاد پرۆی نوێی بە چیپی M5 نوێ کردەوە

ئەپڵ بەهێزترین ئایپادی خۆی نوێ کردەوە، ئایپاد پرۆ. ئایپاد پرۆی نوێ چیپی M5 لەسەر جێگیر کراوە کە 3.5 هێندە لە ڕووی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکردەوە خێراترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. ئەم ئایپادە نوێیە مۆدێمی C1X بۆ تۆڕی نەوەی پێنجەم و چیپی N1 بۆ وای فای و Bluetooth لەسەر جێگیر کراوە. ئەپڵ خوێندنەوەی و نووسینی میمۆری ئایپادەکەی خێراتر کردووە و ئێستا %50 پاترییەکەی لە ماوەی نیو کاتژمێردا بارگاوی دەبێتەوە. نرخی دەستپێکی مۆدێلی 11 ئینج 999 دۆلار و مۆدێلی 13 ئینج 1,299 دۆلارە.
هەردوو ڕەنگەکەی ئایپاد پرۆ.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.