ئامێرە هەمەجۆرەکان
26, تەممووز 2023
سامسۆنگ زنجیرە کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 6 نمایش کرد
سامسۆنگ لە پایتەختی وڵاتی کۆریای باشوور بۆنەی بەستوو کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد، زنجیرە کاتژمێری Galaxy Watch 6 ـش یەکێک بوو لە بەرهەمە ڕاگەیەندراوەکان، کە پێکدێت لە جۆری ئاسایی و جۆری کلاسیک و هەردوو جۆرەکە بژاردەی LTE و eSim لێ بەردەست دەخرێت.
سامسۆنگ دووبارە هەستەوەری Rotating Bezle دەگەڕێنێتەوە بۆ کاتژمێرەکانی کە لەڕێگەیەوە دەتوانیت هەندێک لە فرمانەکان ئەنجام بدەیت بەڵام تەنها جۆری کلاسیک خاوەندارێتی دەکات.
جۆری ئاسایی بە قەبارەی 44mm و 40mm بەردەست دەبێت بە قەبارەی ڕوونمای 1.5 ئینج و 1.3 ئینج، هەرچی جۆری کلاسیکە، بە قەبارەی 47mm و 43mm بەردەست دەبێت، ڕوونماکانیان لە جۆری Super AMOLED ـن و پشتگیری لە AOD دەکەن و بە یاقووت ڕووپۆش کراون.
بە چیپسێتی Exynos W930 بەهێزکراون بە ڕامی 2 گێگابایت و بیرگەی 16 گێگابایت بەردەست دەبن.
کاتژمێرەکان هەستەوەری پێوانی پلەی گەرمی پێست و چاودێری لێدانی دڵ و چاودێری خەوتن زیاتر لە خۆ دەگرن.
پاتری بژاردەی قەبارە گەورەکانی کاتژمێرەکان 425 مللی / کاتژمێرە و قەبارە بچووکەکانیش قەبارەیان 300 مللی / ئەمپێر کاتژمێرە و بڕوانامەی IP68 لە خۆ دەگرن.
نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بریتییە لە 299 دۆلار و جۆری کلاسیک بریتییە لە 399 دۆلار.
گرتە بکە بۆ خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی فەرمی سامسۆنگ لە عێراق
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.