ئەپڵ 6, حوزه‌یران 2023

ئەپڵ باشترین کۆمپیوتەرەکانی بە باشترین چیپسێتی نوێکردەوە

دوای نوێکردنەوەی هەردوو کۆمپیوتەری ماک ستودیۆ و ماک پرۆ، لە ئێستا هەموو کۆمپیتەر و لاپتۆپەکانی ئەپڵ بە زنجیرە چیپسێتەکانی M ـی تایبەت بە خۆی کار دەکەن.

ماک ستودیۆی نوێ ئێستا بە هەردوو چیپسێتی M2 Max و M2 Ultra بەردەستە بە ڕامی 192 گێگابایت. هەروەها پشتگیری ڕوونمای 8K دەکات لەرێگەی دەرچەی HDMI بە تێکرایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتز. پشتگیری Wi-fi 6 و Bluetooth 5.3 دەکات. نرخی دەستپێکی ماک ستۆدیۆ بۆ چیپسێتی M2 Ultra بریتییە لە 1,999 دۆلار.

 

ئەپڵ لە کۆتاییدا ماک پرۆی بە زنجیرە چیپسێتەکانی تایبەت بە خۆی نوێکردەوە. ماک پرۆی نوێ بە چیپسێتی M2 Ultra بەردەستە و شەش دەرچە PCIe نەوەی چوارەم و دەرچەی DSP و DSI و هەروەها هەشت دەرچەی Thunderbolt و دوو دەرچەی USB-A و دەرچەی SD Card و جاکیش لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 6,999 دۆلار. هەردوو ماکەکە ئێستا داواکاری پێش وەختەیان کراوەیە و هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبن لە کۆگاکان.

 

هەروەها خوێنەری: 

ئەپڵ باشترین چیپسێتی بۆ کۆمپیوتەرەکانی نمایش کرد

ئەپڵ وەشانی macOS Sonoma بە دۆخی Game mode و زیاترەوە ڕاگەیاند

ئەپڵ ماک بووک ئێیەری نوێی بە ڕوونمای 15 ئینجی نمایش کرد

سەرچاوە The Verge GSM Arena
بۆچونی تۆ