مایکرۆسۆفت 6, نیسان 2021

یاری GTA V دەگەڕێتەوە نێو خزمەتگوزاری Xbox Game Pass، بەڵام ئەم جارەیان بە پشتگیری لە xCloud

 

 

پاش نزیکەی ساڵێک لە سڕینەوە و جێگرتنەوەی لە لایەن یاری Red Dead Redemption 2 لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass، یاری GTA V دەگەڕێتەوە نێو خزمەتگوزارییەکە بۆ کۆنسۆڵەکان لە ڕۆژی 8 ئەم مانگە، هەروەها بۆ خزمەتگوزاری هەوری xCloud بەردەست دەبێت

 

سەرەڕای ئەوەی 8 ساڵە بڵاو کراوەتەوە، یاری GTA V یەکێکە لە پڕ فرۆشترین یارییەکان لە جیهاندا، لەگەڵ بڵاو بوونەوەی لە ساڵی 2013، پشتگیری لە هەردوو کۆنسۆڵی Xbox One و Playstation 4 دەکرد و لە کۆتایی ئەمساڵ پشتگیری بۆ هەردوو کۆنسۆڵە نوێیەکانی Xbox Series X|S و Playstation 5 بۆ زیاد دەکرێت

 

بڵاو کردنەوەی یارییەکە لە خزمەتگوزاری xCloud، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بێ هیچ کێشەیەک پەیوەست بن بە GTA onlineـەوە و xCloud بۆ ئەو بەکارهێنەرانە بەردەستە کە بەشداریان لە خزمەتگوزاری Game Pass Ultimate کردووە کە لە ئێستادا تەنها لە ئەندرۆید بەردەستە

 

هەروەها مایکرۆسۆفت پشت ڕاستی کردەوە زیاتر لە 50 یاری نوێ بۆ خزمەتگوزاری xCloud زیاد دەکرێت کە پشتگیری لە Touch دەکەن، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەدات بە بێ بەکارهێنانی دەسک یاری تەنها بە دەست لێدان (تەچ) ئەنجام بدەن

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ