ڕێدمی
1, ئاب 2023
بە فەرمی مۆبایلی Redmi 12 5G نمایش کرا

ئەمڕۆ ڕێدمی کۆنگرەی بەست لە وڵاتی هیندستان و نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد، لە نێویاندا جۆری جیهانی مۆبایلی Redmi 12 5G بۆ یەکەمین جار نمایش کرا.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.79 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە پارێزەری Corning Gorilla glass ڕووپۆش کراوە.

چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ کامێرایەکی قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ و سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی.
بڕوانامەی IP53 هەیە بۆ دژە پرشەی ئاو و تۆز. هەروەها بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات هەیە.

نرخی لە هیندستان بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 146 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 164 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 188 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.