ئەندرۆید 12, تشرینی یه‌كه‌م 2020

بە فەرمی هەڵسەنگێنەری Antutu خێراترین مۆبایلە زیرەکەکانی سیستەمی ئەندرۆیدی بۆ مانگی 9 دیاری کرد

 

 

کاتێک بەرەو قوڵایی مانگی تشرینی یەکەم هەنگاو دەنێین، هەڵسەنگێنەری Antutu لەسەر ئاستی چین باشترین مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید لە ڕووی جێبەجێ کردن و خێرایی لە مانگی ئەیلول لە ئاستی فلاگشیپ واتە ئاست بەرز و ئاست ناوەند دیاری دەکات، مۆبایلی iQOO 5 Pro بە 663,752 خاڵ و مۆبایلی IQOO 5 بە 662,165 خاڵ لە ڕیزبەندیەکەدا خێراترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدیان گرتووە بۆ مانگی ڕابردوو لە ئاستی بەرز، هەروەها مۆبایلی Mi 10 Ultra بە 648,624 خاڵ لە دوایانەوە دێت

 

نمرەکان ڕێژەی ئاماری هەر ئامێرێک نیشان دەدات لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی زیاتر لە 1000 جار کە لە وەشانی 8 ئەنتوتو لەنێوان ڕۆژی 1 بۆ 30ـی ئەیلول ئەنجام دراوە

 

هەردوو مۆبایلی IQOO هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 865ـن و ڕامی 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 لە خۆ دەگرن، هەردوو مۆبایلەکە هەندێک دەستکاری خێرایی GPU کراوە و بەرز کراوەتەوە، هەروەها لە ڕێگەی نەرمەواڵەوە باشتر گونجێندراوە

هەروەها لە ئاستی ناوەند، هەردوو مۆبایلی Redmi 10X Pro 5G بە 397,963 خاڵ و Redmi 10X 5G بە 392,236 خاڵ پێشەنگی خێراترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدیان بۆ ئاستی ناوەند گرتووە و هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Mediatek Dimensity 820 5Gـیان لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها لە دوای ئەو مۆبایلی Honor 30 بە چیپسێتی Kirin 985 و هەردوو مۆبایلی هواوەی نۆڤا 7 پرۆ و نۆڤا 7 دێن کە هەردووکیان بەهەمان شێوە چیپسێتی Kirin 985 لە خۆ دەگرن

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Antutu ئەنتوتو
بۆچونی تۆ