سیستەمی وەگەرخەر
24, حوزهیران 2021
بەرزکردنەوە بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 بە خۆڕایی دەبێت

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 ڕاگەیاند، وە کۆمپانیاکە بەرزکردنەوەی(upgrade) ـی خۆڕایی بۆ سیستەمە وەگەرخەڕەکە و بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز 10 دابین دەکات، هەروەک چۆن بەرز کردنەوە بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 10 بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز 7 و 8 بە خۆڕایی بوون
کەمترین تایبەتمەندی بۆ کار پێ کردنی سیستەمە وەگەرخەڕەکە بریتییە لە کۆمپیوتەرێک کە کار بە بنچینەی 64bit بکات و 4 گێگابایت ڕام لە خۆ بگرێت و 64 گێگابایت بیرگەی هەبێت، هەروەها نوێکردنەوەکانی لە ڕێگەی Windows Update ـەوە بۆ بەردەست دەبێت کە بۆ ویندۆز 10 بە هەمان شێوە بوو

مایکرۆسۆفت بە تەواوەتی وادەی بەردەست بوونی سیستەمە وەگەرخەڕەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام دەڵێت ‘سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 لە ڕێگەی بەرز کردنەوەیەکی خۆڕایی دەبێت بۆ کۆمپیوتەرە شییاوەکان کە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 10 دەکەن’
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.