نەثینگ 3, ئاب 2023

کۆمپانیای Nothing براندی CMFی ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای Nothing تەنها دوو ساڵێکە بوونی هەیە و لە ئێستاوە براندێکی نوێی بە ناوی CMF ڕاگەیاند. براندە نوێیەکەی سەر بە کۆمپانیای Nothing ئامانجی لە بەردەست خستنی بەرهەمی نوێ بە نرخێکی هەرزانتر و گونجاوتر، دیزاینێکی باشتر و کوالێتی باڕوەپێکراوە.

 

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەسینگ Carl Pei دەڵێت براندی CMF لە لایەن تیمێکی جیاوازەوە لە ناو کۆمپانیای Nothing بەڕێوە دەبرێت و بەڵێنی ئەوە دەدات کە نابێتە هۆی ئەوەی سەرنج لەسەر بەرهەمە سەرەکییەکان کەم بێتەوە (واتە سەرنج لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیای Nothing).

 

بە شێوەیەکی سەرەکی ئامانجی براندەکە کاتژمێری زیرەک و بیستۆک دەبێت و لە کۆتایی ئەمساڵیش یەکەمین بەرهەم نمایش دەکات.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Nothing نەسینگ
بۆچونی تۆ