فۆتۆشۆپ
28, ئەیلوول 2023
وەشانی وێبی Photoshop بە ئامرازی AI بەردەست دەبێت

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەشانی تاقیکاری Photoshop لەسەر وێب لە ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە وەشانی جێگیری بەردەست دەبێت. وەشانەکە ئامرازە بەناوبانگەکانی Generative Fill و Generative Expand کە لەم دواییانەدا بۆ وەشانی کۆمپیوتەر Photoshop بەردەست بوون، بەردەست دەبێت.

ئەم تایبەتمەندیانە بە ژیری دەستکردی Friefly کار دەکەن و بەهژێز کراون، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن بە خێرایی وێنەیەک زیاد بکەن، لایببەن، یان فراوانتر بکەن بە وەسف کردن، کە پشتگیری زیاتر لە 100 زمان دەکات.
هەروەها ئەدۆبی رایگەیاند کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی وەشانی کۆمپیوتەر وەک patch tool و pen tool و smart object support و polygonal lasso بەردەست دەخەن بۆ ئەوەی ئەزموونی بەکارهێنان هاوشێوە بێت لەگەڵ وەشانی کۆمپیوتەر.
هەروەها Photoshop لەسەر وێب ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کەسانی دیکە بانگهێشت بکەن بۆ هاوکاریکردن لە پڕۆژەکاندا و ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە کۆمێنت لەسەر فایلەکان بدەن. نرخی بەشداریکردنی مانگانەی خزمەت گوزارییەکە بریتیی دەبێت لە 9.99 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.