ئای ئۆ ئێس
12, تشرینی یهكهم 2019
لەمەودوا ئەپی Google Maps یارمەتی کەسانی نابینا دەدات بۆ پەڕینەوە و ڕێکردنیان بە شەقامەکاندا

هەمیشە گووگڵ لە هەوڵی هاوکاریکردنی چینە جیاوازەکان و کەمئەندامان بووە لە ڕێگەی بەردەستکردنی تایبەتمەندی نوێوە بۆ خزمەتگوزارییەکانی. لە هەنگاوێکی نوێدا، گووگڵ تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ ئەپی Google Maps زیادکرد کە تایبەتە بە یارمەتیدانی کەسانی نابینا.
کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە تایبەتمەندییەکی دەنگی نوێیان بۆ ئەپی Google Maps لە مۆبایلەکاندا زیادکردووە تاوەکو یارمەتی کەسانی نابینا بدات لە پەڕینەوەیان و ڕێکردنیان لەسەر شەقامەکاندا. تایبەتمەندییە دەنگییەکە نابینایان ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی بەردەوامبوونیان لەسەر ڕێگا دیاریکراوە ڕاستەکاندا، لە کاتی هەبوونی ڕێگایەکی قەرەباڵغ لە پێشیاندا و پێگوتنی ئاوڕدانەوەی داهاتوویان لە ڕێگەی دەنگەوە. هەروەها تایبەتمەندییە نوێیەکە کەسانی نابینا لە کاتی بەڕێکردنیان بۆ ئاڕاستەیەکی هەڵە ئاگادار دەکاتەوە.
لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپی Google Maps لە iOS و Android بەردەستە و دەتوانرێت لە بەشی لیستی ڕێکخستنەکاندا تایبەتمەندییەکە بدۆزرێتەوە. تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا پشتگیری لە زمانەکانی ئینگلیزی و ژاپۆنی دەکات.
Google Maps
دابەزاندن
Google Maps
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.