فەیسبووک 20, كانونی یه‌كه‌م 2019

فەیسبووک کار لەسەر درووستکردنی سیستەمێکی کارپێکەری تایبەت بە خۆی دەکات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئەندرۆید

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Information بێت، کۆمپانیای فەیسبووک کار لەسەر درووستکردنی سیستەمێکی کارپێکەری تایبەت بە خۆی دەکات، بەو هیوایەی کە بۆ کەمێکیش بێت، پشتبەستنی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆیدی گووگڵ کەم بکاتەوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، کە درووستکردنی سیستەمە کارپێکەرەکەی فەیسبووک، لە لایەن بەڕێز Mark Lucovsky ڕابەرایەتی دەکرێت، هەمان ئەو کەسەی کە دەستی لە درووستکردنی سیستەمی کارپێکەری Windows NT ـی مایکرۆسۆفتدا هەبوو لە ساڵی 1993 ـدا. لە ئێستادا ئامێرەکانی Oculus و Portal ـی فەیسبووک لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن، گووگڵ دەیەوێت جڵەو وەربگرێت و چیدیکە کۆنتڕۆڵی ڕەقەکاڵاکانی لە ژێر دەستی گووگڵدا نەهێڵێتەوە.

دەمانەوێت تاوەکو دڵنیا ببینەوە کە نەوەکانی داهاتووی ڕەقەکاڵاکانمان خاوەن بۆشاییەک ببن بۆ خۆمان. وا بیرناکەینەوە کە بتوانین باوەڕ بە هیچ هاوبەش یاخود ڕکابەرێک بکەین، هەر بۆیە خۆمان ئەرکەکە بەڕێوە دەبەین.

-بەڕێز Andrew Bosworth بۆ پێگەی The Information

لە پاڵ ئامێرەکانی Oculus و Portal، فەیسبووک کار لەسەر بەرهەمهێنانی چاویلکەی ژیری دەستکرد دەکات. بە پێی زانیارییەکانی بەڕێز Andrew Bosworth بێت، چاویلەکەکە ناوی Orion دەبێت و پێدەچێت لە ساڵی 2023 ـدا بەردەست بکرێت، هەمان ئەو ساڵی کە ئەپڵ بەتەمایە چاویلکەی ژیری دەستکردی تایبەت بە خۆی بەردەست بکات.

ڕوونە کە فەیسبووک دەیەوێت چاو لە ئەپڵ بکات و پشت بە هیچ لایەنێک نەبەستێت بۆ سیستەمە کارپێکەرەکان.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ