هەواڵ
12, ئەیلوول 2023
بەرزترین Ratingـی یاریزانەکانی یاری EA FC 24 بڵاو کرایەوە

کۆمپانیای EA بەرزترین Ratingـی یاریزانەکانی یاری EA FC 24 بڵاو کردەوە. بەرزترین Rating بریتییە لە 91، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. وا بڕیارە یارییەکە لە کۆتایی ئەم مانگە بۆ نەوەی ڕابردوو و ئێستای کۆنسوڵەکان بەردەست بێت بۆ کڕین.
ڕیزبەندی یاریزانەکان بە پێی Rating بەم جۆرە دەبێت:
کیلیان ئێمباپێ – 91
ئێڕلینگ هالاند – 91
کێڤن دی بروین – 91
لیۆنێل مێسی – 90
کەریم بنزیمە – 90
تیبۆ کۆرتوا – 90
هاری کەین – 90
ڕۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی – 90
محەمەد سەڵاح – 89
روبن دیاز – 89
ڤینیسیۆس جونیۆر – 89
ڕۆدری – 89
نێیمار – 89
تێر شتیگن – 89
ڤێرجل ڤان دایک – 89
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.