ئامێرە هەمەجۆرەکان 30, تشرینی یه‌كه‌م 2021

ڕێدمی هەردوو دەستبەندی Redmi Smart Band Pro و Redmi Watch 2 Lite نمایشکرد

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو براندی رێدمی سێ بەرهەمی نمایشکرد، کە بریتیبوون لە زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 11 و بیستۆکێک و کاتژمێرێکی زیرەک. ئەمرۆ دوو بەرهەمی نوێی دیکەی نمایشکرد کە بریتیین لە دەست بەندی Redmi Smart Band Pro و کاتژمێری Redmi Watch 2 Lite.

Redmi Smart Band Pro

نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا رێدمی یەکەم دەست بەندی تایبەت بەخۆی نمایشکرد، ئەمرۆش جۆری پرۆکەی نمایشکرد کە تایبەتمەندییەکانی باشتر کراوە. دەستبەندەکە قەبارەی ڕوونماکەی 1.67 ئینجە لە جۆری OLED و ڕووناکییەکەی دەگاتە 450 نیت و چڕیەکەی 282 پیکسڵ لە هەر ئینجێک. روونماکە بە پارێزەری 2.5D tempered glass رووپۆش کراوە، لەکاتێکدا پشتەوەی دەست بەندەکە لە ماددەی Polycaprolactam دروست کراوە (جۆرێکە لە نایلۆن و پلاستیک). هەروەها خودی دەست بەندەکە تاوەکو قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت.

دەست بەندەکە چاودێریکەری PGG لە خۆدەگرێت بۆ پێوانی دڵ. هەروەک هەستەوەرێکی لەسەر جێگیر کراوە کە توانای دیاریکردنی 110 جۆر وەرزشی هەیە و 15 جۆرییان Professional Modesـن.ئەمە و بوونی هەستەوەری پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و پشتگیری کردن لە Gyroscope بەشێکن لە تایبەتمەندی دەست بەندەکە.

پاتری ئەم دەستبەندە بەرگەی 14 رۆژ لە بەکارهێنانی خوار ئاسایی و 20 رۆژ بەرگەگرتن لە دۆخی Saving mode دەکات. شێوازی بارگاوی کردنەوەی لە ڕێگەی بارگاویکەرەوەی موگناتیسی دەبێت.

Redmi Watch 2 Lite

تەنها دوای دوو رۆژ جۆری Liteـی کاتژمێرەکە ڕاگەیەندرا کە تایبەتمەندی کەمتر لەخۆدەگرێت بەبەراورد بە جۆری ئاسایی. کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵی تایبەت بە جۆرە ئاساییەکەی.

قەبارەی روونمانی جۆری Lite بریتییە لە 1.55 ئینج و لە جۆری  LCDـیە بە چڕی  320٭360 پیکسڵ. هەموو تایبەتمەندییەکانی جۆری ئاسایی لەخۆ دەگرێت و هەروەها بە هەمان شێوەی جۆری ئاسای خاوەن بڕوانامەی 5AMTــییه بۆ دژە ئاو و تۆز.

قەبارەی پاترییەکەی گەورەتر کراوە، بەڵام ڕێژەی بەرگەگرتنەکەی کەمترە. بەرگەی 10 رۆژ لە بەکارهێنانی ئاسایی و 5 رۆژ لە بەکارهێنانی قورس دەگرێت و بە داگیرساندنی GPS بەرگەی 14 کاتژمێر لە بەکارهێنان بەردەوام دەگرێت.

دەربارەی نرخی ئەم بەرهەمانە، رێدمی تاکو ئێستا هیچ باسی نرخ و ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی هیچ کام لە بەرهەمانەی
نەکردووە.

سەرچاوە GSMarena
بۆچونی تۆ