پلەیستەیشن
14, ئەیلوول 2023
وادەی بۆنەی داهاتووی PlayStation State of Play ئاشکرا کرا

سۆنی ئەمڕۆ (15ی مانگ – پێنج شەممە) بۆنەیەکی نوێی PlayStation State of Play ڕێک دەخات. سۆنی دەڵێت سەرنجی ئەم بۆنەیە لەسەر یارییەکانی لایەنی سێیەم دەبێت، بۆیە چاوەڕوانی هیچ یارییەکانی ستۆدیۆکانی پلەیستەیشن ناکرێت لەم بۆنەیەدا.
وە هەروەها نوێکردنەوە دەبێت بۆ هەندێک لە یارییەکان کە پێشووتر ڕاگەیاندراون، لەگەڵ شتێک بۆ هەمووان (هیوادارین پلەیستەیشن 5 سلیم بێت).
بۆنەکە لە کاتژمێر 12ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت (بۆنەکە لە ئەمریکا کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەبێت بۆیە بە ڕۆژی 15ی مانگ هەژمارە، لێرە لە کاتژمێر 12ی شەو دەبێت بۆیە بە 16ی مانگ هەژمارە).
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.