پلەیستەیشن 26, ئەیلوول 2023

لەگەڵ کڕینی پلەیستەیشن 5 یارییەکی تایبەتی سۆنی بە خۆڕایی وەربگرە


ئەگەر تازە کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 کڕیوە ئەوا سۆنی سوپڕازێکی بۆت هەیە! ئەویش وەرگرتنی یارییەکی تایبەتی سۆنییە لە کۆگای Playstation Store. تەنها پێویستە لەسەرت کە هەژمارێکی ئەمریکی PSN هەبێت. دواتر برۆ ناو کۆگای Playstation Store و لە بانەری کۆگاکە ڕیکلامەکە دەبینیت برۆ ناوی دواتر ئەو یارییەی دەتەوێت دایبگرە وپیرۆزە بووی بە خاوەنی یارییەکە. ئەمەش لیستی یارییەکانە کە بوونە بە خۆڕایی:
Marvel’s Spider-Man: Miles Morales
Marvel’s Spider-Man: Remastered
God of War: Ragnarok
Horizon Forbidden West
Ghost of Tsushima: Director’s Cut
Rachet & Clank: Rift Apart
Demon’s Souls
The Last of Us: Part 1
Sackboy: A Big Adventure
Returnal
Uncharted: Legacy of Thieves Collection
Death Stranding: Director’s Cut

ئەم ئۆفەرە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەوە پلەیستەیشن 5 کڕیوە تاوەکو ڕۆژی 20ـی مانگی داهاتوو.

سەرچاوە True Gaming
بۆچونی تۆ