رەقەکاڵا 3, نیسان 2020

کۆمپانیای Intel پڕۆسێسەرە نوێیەکانی نەوەی دەیەمی بە خێرایی زیاتر لە 5.0 گێگاهێرتزەوە ڕاگەیاندن

کۆمپانیای Intel زنجیرەیەک پڕۆسێسەری ئاستبەرزی Core ـی ڕاگەیاندن، هەروەها بۆ یەکەمجار تایبەت کراون بە لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی تایبەت بە یاریکردن و لە نەوەی دەیەمی Comet Lake H-series ـن.

کۆمپانیای Intel دەڵێت پڕۆسێسەرە نوێیەکانی بەهێزترین و خێراترین پڕۆسێسەری خۆیەتی کە تاوەکو ئێستا ڕایگەیاندبێت و تایبەتن بە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی تایبەت بە یاریکردن. پڕۆسێسەرە نوێیەکان بە وزەی 45 وات کار دەکەن و بەرزترین خێراییان 5.0 هێرتز تێدەپەڕێنن، کە بۆ یەکەمجارە پڕۆسێسەرەکانی Intel خاوەن ئەو خێراییە بەرزە ببن.

پڕۆسێسەرە نوێیەکان لە زنجیرەی Core i5 و Core i7 و Core i9 ـن. ئاستبەرزترینیان Core i9-10980K ـە، کە خاوەن 8 ناوک و 16 یەکەیە بە خێرایی 2.3 هێرتز تاوەکو بەرزترین خێرایی 5.3 هێرتز. لە کاتێکدا خێرایی پڕۆسێسەرەکانی دیکە کەمترن، بەرزترین خێرایی Core i5 و Core i7 ـە نوێیەکان لە نێوان 4.5 تاوەکو 5.1 هێرتزدایە. سەرجەمیان پشتگیری لە ڕایەڵەی Wi-Fi 6 و دەرچەی Thunderbolt 3 و بیرگەی Intel Optane دەکەن.

ئەمە خشتەی تایبەتمەندییەکانی هەر سێ زنجیرە پڕۆسێسەرە نوێیەکانن:

وا بڕیارە بۆ یەکەمجار ئەم پڕۆسێسەرە نوێیانە لەسەر کۆمپیوتەرەکانی Asus و MSI و Gigabyte لە چەند هەفتەی داهاتوودا جێگیر بکرێن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ