رەقەکاڵا 27, ئەیلوول 2023

لاپتۆپی گەیمینگی Acer Nitro V 15 بە پرۆسێسەری نەوەی سیانزەیەم نمایش کرا

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای ئەیسەر لاپتۆپی Acer Nitro V 15 لە هیندستان نمایش کرد، ئەمڕۆش بۆ بازاڕەکانی جیهانی نمایش کرد.

ڕوونمایەکی 15.6 ئینجی لە جۆری IPS بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی FHD لە خۆ دەگرێت. کار بە پڕۆسێسەرەکانی i7 و i5 نەوەی سیانزەیەم دەکات و گرافیکی تاکو RTX 4050 بەرز دەکرێتەوە.

ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت لە جۆری M.2 PCIe بەردەست دەبێت. پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات و دەرچەی Thundrbolt 4 لە خۆ دەگرێت.

نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە بریتییە لە 699 دۆلار لە ئەمریکا و لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Acer ئەیسەر
بۆچونی تۆ