ڕیەلمی 23, ئاب 2023

بە فەرمی مۆبایلی Realme 11x 5G نمایش کرا

 

ڕیەلمی بە فەرمی لە وڵاتی هیندستان مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ڕیەلمی 11 بە ناوی Realme 11x 5G نمایش کرد.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەریGorilla glass 5 ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵیش لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی.

چیپسێتی +MediaTek Dimensity 6100 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت و لە هیندستان نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 195 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ