هەواڵ
1, تشرینی دووەم 2024
تایبەتمەندییە پێویستەکانی یاری Stalker 2: Heart of Chornobyl بۆ کۆمپیوتەر بڵاو کرایەوە
ستۆدیۆی گەشەپێدەری یاری Stalker 2: Heart of Chornobyl تایبەتمەندییە پێویستەکانی یارییەکەیان بۆ کۆمپیوتەر بڵاو کردەوە. یارییەکە تایبەتمەندی زۆر باشی پێویست نییە بۆ کار پێکردنی لەسەر کۆمپیوتەر، بەڵام 150 گێگابایت بیرگەی پێویستە. بڕیارە یارییەکە لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بۆ کۆمپیوتەر و کۆنسوڵی Xbox Series بڵاو بکرێتەوە، هەروەها لە یەکەم ڕۆژ لە خزمەت گوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت.
کەمترین تایبەتمەندی بۆ کارپێکردنی لەسەر کۆمپیوتەر:
سیستەم: Windows 10, Windows 11
پرۆسێسەر: AMD Ryzen 5 1600X یان Intel Core i5-7600K
ڕام: 8 گێگابایت
گرافیک کارد: AMD Radeon RX 580 8GB یان NVIDIA GeForce GTX 1060 6GB
بیرگە: 150 گێگابایت لە جۆری SSD
تایبەتمەندی پێشنیار کراو بۆ کارپێکردنی لەسەر کۆمپیوتەر:
سیستەم: Windows 10, Windows 11
پرۆسێسەر: AMD Ryzen 7 3700X یان Intel Core i7-9700K
ڕام: 16 گێگابایت
گرافیک کارد: AMD Radeon RX 5700 XT 8GB یانNVIDIA GeForce RTX 2070 SUPER 8GB یان NVIDIA GeForce GTX 1080 Ti 11GB
بیرگە: 150 گێگابایت لە جۆری SSD
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.