مایکرۆسۆفت 7, تشرینی یەکەم 2023

مایکرۆسۆفت دیزاینی کۆگای ئەپەکانی لەسەر وێب نوێکردەوە

 

ئەپی مایکرۆسۆفت ستۆر لەسەر ویندۆز ساڵی ڕابردوو نوێکرایەوە و لە ئێستادا دیزاین و دۆخێکی زۆر باشتری هەیە لە جاران. ئێستا مایکرۆسۆفت وەشانی وێبی مایکرۆسۆفت ستۆر نوێدەکاتەوە و دەتوانن لێرەوە تەماشای بکەن: http://apps.microsoft.com/

دیزاینی نوێی وێبسایتی کۆگای مایکرۆسۆفت.

وێبسایتە نوێکراوەکە بە ئامرازە سەردەمیانەکانی وێب درووست کردن درووست کراوە و Judah Gabriel سەرۆکی تیمی پەرەپێدانی کۆگای مایکرۆسۆفت ستۆر لەسەر وێب ڕایگەیاند لە درووست کردنی وێبسایتە نوێیەکە ئەم ئامرازانە بەکار هاتووە:

Lit

Vite JS

Shoelace

PWA builder’s template

App Tools router

وێبسایتە کۆنەکە بە React درووست کرابوو. هەروەها Judah Gabriel وتی: “ئێمە ئەزموونێکی تازە و نوێمان بۆ بەکارهێنەر بە ڕووکارێکی دیزاینکراوی نوێوە بەردەست خستووە، ڕێگەی ئاسانترمان بۆ دۆزینەوەی ئەپ و یاری داناوە و پێناسەی وێبسایتی مۆدێرنمان جێبەجێ کردووە.”

سەرچاوە Mspoweruser
بۆچونی تۆ