شاومی
6, تشرینی دووەم 2019
مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T بە پشتگیریکردن لە NFC و نرخی دەستپێکی 220$ ـەوە ڕاگەیاندرا

پێشووتر دەمانزانی کە شاومی لە پلانیدایە تاوەکو مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T ڕابگەیەنێت. لە کۆتایدا، کۆمپانیا چینییەکە مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T ـی بە پشتگیریکردن لە NFC و نرخی دەستپێکی 220$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 3 و 4 گێگابایت و بیرگەی بیرگەی 32 و 64 و 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 18 وات. ئەوەی ئەم مۆبایلە جیا دەکاتەوە لە Xiaomi Redmi Note 8، ئەوەیە کە پشتگیری لە تایبەتمەندی NFC دەکات و خاوەن ڕام و بیرگەی کەمتر و نزمترە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T:
- ڕوونما: قەبارە: 6.3 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 665.
- گرافیک: Adreno 610.
- ڕام: 3 و 4 گێگابایت.
- بیرگە: 32 و 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.6 میلیمەتر.
- کێش: 200 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی – سپی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 220$.

وا بڕیارە مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 8T بە نرخی دەستپێکی 220$ لە ڕێکەوتی 8 ـی ئەم مانگەدا لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن و بەمنزیکانە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.