کۆمپیوتەر
10, تشرینی یەکەم 2023
بۆ یەکەمین جار یاری Clash of Clans و Clash Royale لەسەر کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت

لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای Supercell بەرهەمهێنەری هەردوو یاری بەناوبانگی Clash of Clans و Clash Royale کە لەسەر مۆبایل بەردەستن، بۆ یەکەمین جار لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگەی Google Play Games (beta) بەردەست دەخات. لە ئێستادا تەنها لە وڵاتانی کەنەدا، چیلی، سەنگاپوور بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت.
خزمەتگوزاری Google Play Games (beta) خزمەتگوزارییەکە بۆ کارپێکردنی یارییەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر، بەڵام لە ئێستادا لە وەشانی تاقیکاری دایە و بۆ هەندێک لە وڵاتانی جیهان بە کوردستان و عێراقیشەوە بەردەست نییە. یارییەکە بۆسەر کۆمپیوتەر پشتگیری لە تەختەکلیل و ماوس و گرافیکی زۆر بەرز دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.