ئۆتۆمبێل 15, ئایار 2021

تێسلا پەسەند کردنی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ کڕینی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە ڕادەگرێت

 

تێسلا بە فەرمی پەسەند کردنی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین ڕادەگرێت بۆ کڕینی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە، بە پێی لێدوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە Elon Musk بێت تێسلا تەنها لە کۆتایی مانگی 3 ئەمساڵدا دەستی کرد بە پەسەند کردنی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت تێسلا چی دیکە زیاتر لەو بڕی 1.5 ملیار دۆلارە کە لە سەرەتای ئەمساڵ کڕیوییەتی، نایفرۆشێت و ڕایدەگرێت، هەروەها تێسلا دەڵێت دەست دەکاتەوە بە پەسەند کردنەوەی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ کڕینی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە

 

بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە دوای تویتەکەی Elon Musk ڕاستەوخۆ بە بڕی 4% دابەزی و کەم بوویەوە بۆ 52,593.46 دۆلار لە 54,829.14 دۆلارەوە بۆ بەهای یەک بیتکۆین

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Tesla تێسلا
بۆچونی تۆ