مۆبایل و تابلێت
11, تشرینی یەکەم 2023
مۆبایلی Motorola Edge (2023) نمایش کرا

مۆتۆرۆلا لە مانگی پێنجی ئەمساڵ مۆبایلی +Motorola Edge نمایش کرد، ئێستاش جۆری ئاسایی.
بە چیپسێتی Dimensity 7030 کار دەکات و بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. وەشانی ئەندرۆید 13 کار دەکات بەڵام مۆتۆرۆلا ڕاینەگەیاندووە کە چەند ساڵ نوێکاری ئەندرۆیدی پێ دەگات.
ڕوونماکەی 6.6 ئینجە و لە جۆری pOLED و بڕوانامەی +HDR 10 لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و پشتگیری (OIS) دژە لەرزین دەکات و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ. پاتری 4,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 68 وات بە وایەر و 15 واتی بێ تەل. پشتگیری لە Dolby Atmos و NFC دەکات و بڕوانامەی IP68 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.
نرخی دەسپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 599 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.