دیزاین 14, تشرینی یەکەم 2023

ئەدۆبی وەشانی 28.0ی لە ئەپی Illustrator 2024 بە تێهەڵکێش کردنی لەگەڵ زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند

 

پاش ئەوەی ئەدۆبی فۆتۆشۆپی تێهەڵکێش کرد لەگەڵ زیرەکی دەستکرد و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، ئێستا Illustrator ـیش تێهەڵکێش دەکات لەگەڵ زیرەکی دەستکرد. ئەدۆبی وەشانی 28.0ی لە ئەپەکە ڕاگەیاند و بە شێوەیەکی تاقیکاری چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی بە زیرەکی دەستکردەوە زیاد کرد.

ئەم وەشانە تەنها بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بە شێوەیەکی فەرمی خاوەن ئەپەکەن و ئێستا دەتوانن ئەم وەشانە بە شێوەی تاقیکاری تاقی بکەنەوە. (کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندن).

 

تایبەتمەندی Text to Vector

هاوشێوەی گۆڕینی دەق (نووسین) بۆ وێنە لە فۆتۆشۆپدا، ئەدۆبی تایبەتمەندی گۆڕینی دەقی بۆ وێنەی گرافیکی ڤیکتەر بە هەمان سیستەمی زیرەکی دەستکرد (Adobe Firefly) لە Illustrator بەردەست کرد. تەنها وەسفێک دەنووسیت بۆ ئەپەکە و ڕاستەوخۆ ئەپەکە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد ئەم وەسفە دەگۆڕێتە سەر وێنەیەکی گرافیکی ڤیکتەر. (کرتە لێرە بکە بۆ ڤیدیۆی فێرکاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە).

 

تایبەتمەندی Mock-up

تایبەتمەندی Mock-up بەکار دێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی کارە هونەرییەکانت لەسەر تەن و شتە جیاوازەکان. وەکو پاکەت و کوپ و تیشێرت و زیاتریش.. ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کراوە و پێشووتر دیزاینەر پێویست بوو ئەم مۆکئەپانە لە ئینتەرنێت بەدەست بخات. (کرتە لێرە بکە بۆ ڤیدیۆی فێرکاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە).

 

تایبەتمەندی Retype

تایبەتمەندی Retype بەکار دێت بۆ گۆڕینی دەقێک بە چەند ستایل و فۆنتێکی جیاواز بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد و تەنها کلیکێک. دەکرێت ئەو فۆنتە هی ئەدۆبی خۆی بێت یاخوود فۆنتێکی دیزاینەرەکە بێت لە کۆمپیوتەرەکەیدا. (کرتە لێرە بکە بۆ ڤیدیۆی فێرکاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە).

 

تایبەتمەندی Share for Review

چیدیکە پێویستت بە هیچ ئەپێک یاخوود گۆڕینی جۆری فایلێک نییە لە نێوان فۆتۆشۆپ و Illustrator. ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانیت پرۆژەکەت بکەیت بە لینکێک و لەگەڵ هاوبەشەکەت هاوبەشی پێ بکەیت. (کرتە لێرە بکە بۆ ڤیدیۆی فێرکاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە).

 

تایبەتمەندی Smooth tool

تایبەتمەندی Smooth tool ئامرازێکی نوێیە و بە شێوەی تاقیکاری زیاد کراوە، ئامرازێکە بەکار دەهێندرێت بۆ نەخشاندن بە شێوەیەکی ورد و بە چەند بژاردەیەکی جیاواز. (کرتە لێرە بکە بۆ فێرکاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە).

سەرچاوە Adobe Official Website
بۆچونی تۆ