Open AI
15, تشرینی دووەم 2024
ئێستا ChatGPT لە سیستەمی ماک لەگەڵ ئەپەکانی لایەنی سێیەم کار دەکات
لە سەرەتایی ئەمساڵ OpenAI ئەپی ChatGPT بۆ سیستەمی ماک بەردەست خست، کە کارکردن لەگەڵ چاتبۆتەکە زۆر ئاسانتر بوو. OpenAI نوێکارییەکی نوێی بۆ چاتبۆتەکە لەسەر ماک بڵاو کردەوە کە توانای هەیە لەگەڵ ئەپەکانی لایەنی سێیەم کار بکات.
لە نوێکارییە نوێیەکەدا، چاتبۆتەکە دەتوانێت ناوەڕۆکی چەند ئەپێکی دیاری کراو ببینێت، وەک Terminal، Xcode، iTem2 و VS Code و لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی ئەپەکان وەڵام بداتەوە. پێگەی 9to5mac تایبەتمەندییەکان تاقی کردووەتەوە و دەڵێن لە ئەپی Xcode دەتوانێت لە کۆدەکان بگات و پێشنیار بکات و تەنانەت هەر چاتبۆتەکە فرمانی Copy and Paste ئەنجام دەدات. هەروەها دەتوانێت لە هەمان کاتدا لەگەڵ زیاتر لە ئەپێک کارلێک بکات کە ئەمەش زۆر گرینگ و بەسوودە بۆ پەرەپێدەرەکان.
OpenAI ئاماژەی بەوەکرد لە داهاتوودا پشتگیری بۆ ئەپی دیکەش زیاد دەکەن. تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ سیستەمی ماک و بەکارهێنەرانی Plus و Team بەردەستە لە ئێستادا، هەروەها دیار نییە بۆ بەکارهێنەرانی خۆرایش بەردەست دەبێت یان نا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.