ئۆنەر 18, تشرینی یەکەم 2023

بەفەرمی Honor X9b بە ڕوونمای OLED نمایش کرا

کۆمپانیای ئۆنەر بە بێدەنگی لە وڵاتی سعودیە مۆبایلی ئاست مامناوەندی Honor X9b نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە و لە جۆری OLED و ڕوونی 1200*2652 پێکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. بە چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1 کاردەکات و بە ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپیکسڵە و گامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 5 مێگاپیکسڵە و کامێرای ماکرۆش 2 مێگاپیکسڵە. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە کە لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە.

کار بە سیستەمی ئەندرۆید 13 بنەچەکراو لەسەر وەشانی MagicOS 7.2 کار دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات. ئۆنەر نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ