کواڵکۆم 12, تشرینی دووەم 2023

کواڵکۆم کۆتایی بە تایبەتمەندی نامە ناردن دەهێنێت لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا کۆمپانیای کواڵکۆم تایبەتمەندی Snapdragon Satellite ڕاگەیاند. تایبەتمەندییەکە ئامانجی ناردنی نامە (SMS) بوو لە کاتی نەمانی نیشانە (شبکة) لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە. ئەمە وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ تایبەتمەندی SOSـی کۆمپانیا ئەپڵ، کە لە زنجیرەی ئایفۆن 14ـەوە جێگیری دەکات لە مۆبایلەکانی.

کواڵکۆم کۆتایی بە هاوبەشی Snapdragon Satellite و کۆمپانیای Idridium دەهێنێت کە مانگە دەستکردەکانی بۆ دابین دەکرد. کۆمپانیای Idridium لەم بارەیەوە دەڵێت “هەردوو لایەن بەسەرکەوتووی ئەم تایبەتمەندیەیان پەرەپێداوە بەڵام دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکان تایبەتمەندییەکەیان لە مۆبایلەکە بەکار نەهێناوە”.

هەروەها پێگەی The Verge ڕایگەیاند کە تێچووی نامە ناردن لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە بووەتە هۆی ئەوەی دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکان لە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە پەشیمان ببنەوە.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Qualcomm کواڵکۆم
بۆچونی تۆ