یاری
27, ئاب 2023
تایبەتمەندییە پێویستەکانی کارپێکردنی یاری EA FC 24 بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە

زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ بڵاو کردنەوەی یاری EA FC 24 کە لە ساڵی 1993 بە ناوی FIFA بڵاو دەکرایەوە، بەڵام کۆمپانیای EA بەهۆی ڕێک نەکەوتنی لەگەڵ فدراسیۆنی تۆپی پێ FIFA چیتر ئەو ناوە بەکار ناهێنیت. ئێستا تایبەتمەندی پێویستی یارییەکە بڵاو کراوەتەوە بۆ کار پێکردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر و تایبەتمەندی زۆر بەزری پێویست نییە.

نزمترین تایبەتمەندی:
سیستەمی وەگەرخەر: Windows 10 64-bit
پرۆسێسەر:بۆ ئینتێڵ Intel Core i5-6600K بۆ ئەی ئێم دی AMD Ryzen 5 1600
ڕام: 8 گێگابایت
بیرگە:100 گێگابایت
گرافیك: بۆ ئینڤیدیا NVIDIA GeForce GTX 1050 Ti 4GB بۆ ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 570 4GB.
تایبەتمەندی پێشنیار کراو:
سیستەمی وەگەرخەر: Windows 10 64-bit
پرۆسێسەر:بۆ ئینتێڵ Intel Core i7-6700 بۆ ئەی ئێم دی AMD Ryzen 7 2700X
ڕام:12 گێگابایت یان زیاتر
بیرگە:100 گێگابایت
گرافیك: بۆ ئینڤیدیا NVIDIA GeForce GTX 1660 بۆ ئەی ئێم دی AMD RX 5600 XT.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.