تێکنۆ
4, کانوونی یەکەم 2023
بەفەرمی مۆبایلی Tecno Spark Go 2024 نمایش کرا

بەفەرمی کۆمپانیای تێکنۆ مۆبایلی Tecno Spark Go 2024 نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی 6.56 ئینجی لە جۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە کە لە نۆچێکی لە شێوەی حەب لە ڕوونماکە جێگیر کراوە. هەروەها کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیسکڵە و هەستەوەرێکی ژیری دەستکردیش لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی Unisoc T606 لەسەر جێگیر کراوە، هەورەها پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 3 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت بریتییە لە 80 دۆلار و نرخی بژاردەی ڕام و بیرگەکانی دیکە لە داهاتوودا ڕادەگەیەنن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.