ڕیەلمی 19, کانوونی یەکەم 2023

بەفەرمی مۆبایلی Realme C67 4G بە چیپسێتی Snapdragon 685 و کامێرای 108 مێگاپیکسڵی نمایش کرا

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕیەڵمی جۆری 5G مۆبایلی Realme C67 نمایش کرد و ئەمڕۆش جۆری 4G نمایش کرد. مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونماکەی لە جۆری LCD و 6.72 ئینج و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپیسڵە بە هەستەوەری ISOCELL HM6 و 2 مێگاپیسکڵیش بۆ کامێرای قووڵی.

بە ڕووکاری Realme UI 4.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 کاردەکات. هەورەها پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP54 دەکات بۆ دژە ئاو.
نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 168 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 193 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەڵمی
بۆچونی تۆ